مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە

27.09.2025
جەماوەر نیوز

   مەسعود بارزانی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد. 
 ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەتەوە. 

 لە کۆبوونەوەکەدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی دەیەم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کراون. 
چاوەڕێ دەکرێت هەردوولا ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە. 

کۆتا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی 14ـی تەممووزی ئەمساڵ بووە لە بارەگای بارزانی.

لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتبوو "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ