وه‌زاره‌تی كاره‌با لەبارەی بڕینی کارەبا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

28.09.2025
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئەمڕۆ یەكشەممە رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ بڕی 800 مێگاوات دابه‌زیوه‌ و هه‌ندێكجار كاره‌با بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بڕێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، "پڕۆسه‌ی چاكسازیی بۆ ژێرخانی كاره‌با له‌لایه‌ن تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای داناگاز به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌ بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كه‌می كردوه‌، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ بڕی 800 مێگاوات دابه‌زیوه‌ و هه‌ندێكجار كاره‌با بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بڕێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هه‌ردو وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی دو رۆژی داهاتودا، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی هه‌بێت".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ