رێباز حەملان: هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی حەوت لە ئارادانییە

29.09.2025
جەماوەر نیوز
رێباز حەملان رایگەیاند، هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی حەوت لە ئارادانییە و دەبێت ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەکە بنێردرێت.
رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، “ئێمە هەموو پابەندییەکانی خۆمان بۆ ناردنی مووچەی مانگی حەوت جێبەجێکردووە، هەر بیانوویەک هەبێت، هەر دەبێت ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەکە بنێرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارەی کاشی پێویست لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی هەیە، بۆیە تەنها رێوشوێنێکی کەمی چەند خولەکی کەمی بۆ خەرجکردنی پارەکە دەوێت”.
سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێباز حەملان ئاشکرایکرد، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ گرفتێک بەڕێوەدەچێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ