پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین ئەمشەو کۆتایی دێت

30.09.2025
جەماوەر نیوز
زیاتر لە نیوەی دەرچووانی پۆلی 12 لە سیستمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان خۆیان تۆمار کردووە. سەرچاوەیەک دەڵێت: "ئەمشەو کاتی تۆمارکردن درێژ دەکرێتەوە"، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر تۆماری قوتابییان کەم بێت درێژی دەکەنەوە.

ئەم ساڵ 57 هەزار و 980 قوتابی پۆلی 12 یان تەواو کرد. عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "زیاتر لە 35 هەزار قوتابی لە زانکۆلاین داوای وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کردووە و سیستمەکە هێشتا کراوەیە".

سیستمی زانکۆلاین کە 23ـی ئەیلوول کرایەوە، بەگوێرە پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت کاژێر 12:00ـی ئەمشەو سێشەممە دابخرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ