پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 222 ملیار دینار لە جێبەجێكردندایە

30.09.2025
جەماوەر نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پارساڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا، کە ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەكە دوو ساڵ بوو، لە پێش وادەی خۆیدا تەواو دەكرێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 222 ملیار دینار، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت؛ پرۆژەکە ئاوی خواردنەوە، ئاودێریی کشتوکاڵی بۆ قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و 72 گوندی دەڤەرەکە دابین دەکات.
%100ـی ئینتەیک لە گوندی قوشتەپە تەواوە بووە و ڕێژەی تەواوبوونی کۆی پرۆژەکە گەیشتووەتە 81%.

هەروەها ڕاشیگەیاند، 37 کیلۆمەتر بۆڕیی 800 ملیمی لە پرۆژەکەوە بۆ قوشتەپە و بۆڕی بە تیرەی 500 - 90 بە درێژایی 263 کیلۆمەتر بۆ تەواوی گوندەکان ڕاکێشراوە، هێڵی سەرەکیی 33kv بە درێژیی 37 کیلۆمەتر وەک سەرچاوەی کارەبا بۆ پرۆژەکە تەواو بووە و ئامادەیە.
جەتیشیکردەوە، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار مەترسێجا ئاوی پاک بە ستانداردی نێودەوڵەتی دابین دەکات، 240 هەزار هاووڵاتیی لێی سوودمەند دەبن.
پرۆژەکە یەکێکیترە لە كارە سەرکەوتووەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بە تەواوبوونیشی، تا 20 ساڵی ئاییندە ناوچەیەکی کەمئاو ئاوەدان دەبێتەوە و کێشەی ئاوی نامێنێت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ