نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئەهلیەکان بۆ مانگی نۆ دیاریكرا

01.10.2025
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ یه‌ك ئه‌مپێر له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2025 بڕی 41 دینار و به‌وه‌ش هاوڵاتیان به‌پێی كاركردنی مۆلیده‌كان پاره‌ ده‌ده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، " به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دیناره‌،‌  ئه‌و نرخه‌ش بۆ ئه‌و قه‌زاو ناحیه‌و قه‌زایانه‌یه‌ كه‌ هێشتا كاره‌با نه‌بون به‌ پرۆژه‌ی روناكی موه‌لیده‌كانیان كارده‌كه‌ن".

زوبێر خدر سۆفی لێپرسراوی به‌شی مۆلیده‌كان رایگه‌یاندوه‌، "له‌ ناو سه‌نته‌ر شاری سلێمانی هه‌مو گه‌ڕه‌كان كاره‌بایان  به‌رده‌وامه‌ و مۆلیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحییه‌كان، هێشتا مۆلیده‌كان ئیش ده‌كه‌ن به‌ پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك بۆ ئه‌مپێرێك به‌ (41) دیناره‌ و چه‌ند  كاتژمێر كاریان كردبێت كه‌ره‌تی (41) دیناره‌كه‌ ده‌كرێت و نرخی ئه‌مێرێت بۆ مانگه‌كه‌ ده‌رده‌چێت".

سه‌باره‌ت به‌نرخی كیلۆواتی ستییه‌كانیش لێپرسروای به‌شی موه‌لیدات وتی، " نرخی كیلوات ئاوه‌ری ستییه‌كان (250) دیناره‌، ئه‌و ستییانه‌ی كه‌ كاره‌بای نشتیمانیان نیه‌ و ته‌نیا كاره‌بای موه‌لیده‌یان هه‌یه‌ نرخی  كیلواتیان (234) دیناره‌".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ