ماوەى پێشکەشکردن بۆ داواکاریى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانی دەرەوەی هەرێم درێژکرایەوە

01.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، “ماوەى پێشکەشکردن بۆ داواکاریى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانی دەرەوەی هەرێم درێژکرایەوە”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، رایگەیاند، “ماوەى پێشکەشکردن بۆ داواکاریى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگـرانى بڕوانامەى باڵا لە دەرچووانى زانکۆکانى هەرێمى کوردسـتان کە دانیشتووى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن درێژکرایەوە”.
دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە جارێکى دیکە سیستمى تایبەت بە بەخشینى (کۆد) بۆ زانکۆکانى هەرێم دەکرێتەوە بۆ پڕکردنەوەى داواکارییەکان لەلایەن تۆمارى گشتیى زانکۆکانەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ