کارەبای سلێمانی: دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر لە زیادبووندایە

02.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر لە زیادبووندایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەری 2025، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بە پێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتییمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هاووڵاتییان ڕوو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 700 هاوبەشی كارەبا سستمی كارەبای وزەی خۆریان داناوە.
دەشڵێت: بەگوێرەی كۆتا ئامار تا بەرواری 30ـی ئەیلوولی 2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە هەزار و 746 هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان (26.244) مێگاوات بووە.
ڕآشیگەیاند، لە كاتێكدا تابەرواری 4ـی شوباتی 2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو هەزار و 33 هاوبەش بوون، واتە لە ماوەی دوو مانگدا 713 هاوبەشی نوێ سستمی سۆلاریان داناوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ