دانا ئەحمەد مەجید سەردانی محەمەد حاجی مەحمود دەکات

02.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید سەردانی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ۱ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٥ لە گوندی گوڵەخانەی ناوچەی شارەزوور، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پێشوازییانکرد لە بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێکی یاوەری لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەکە.

لەدیدارەکەدا، پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پەلەکردن لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی چاکەی گشتی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ