ئەمڕۆش پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران یەکلایی نەکرایەوە

17.11.2025
جەماوەر نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو، پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان باس نەکرا.

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژانی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەم هەفتەیە ڕۆژێک پێشخرا بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سوودانی بەرێوەچوو، بێ ئەوەی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت.

بابەتی هاوشێوە