لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران دەنێردرێت

22.11.2025
جەماوەر نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاست یاخود کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، چەند رێکارێکی ئیداری و کارگێڕی لە وەزارەتی دارایی ماوە کە تەواو بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە م هەفتەیەدا پارەی مووچەی مانگی نۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەى مانگی ١١ـی مووچەخۆرانی عێراق، بەرپرسانی بەغدا وتیان لەم هەفتەیە مووچەى مانگی نۆی هەرێمیش دەنێرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکەش بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی هاوشێوە