سبەی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت

22.11.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین ڕایگەیاند، سبەی خولی 44مینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024- 2025ـی زانکۆی سەلاحەددین، بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین ڕایگەیاند؛ سبەی بەسەپەرشتی و ئامادەبوونی مسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خولی 44مینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024- 2025ـی زانکۆی سەلاحەددین، کاتژمێر 4:00 ئێوارە لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری، بەڕێوەدەچێت
ڕاشیگەیاند، لەم خولە 1950 قوتابی خوێندنی باڵا و 5032 قوتابی بکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.
هەروەها زانکۆی سەلاحەددین لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکدێت.

بابەتی هاوشێوە