
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتى تەندروستیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، 117 نەشتەرگەرى چاندنى جگەر لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە و تێچووەکەى پێنج ملیار و 456 ملیۆن دینار بووە.
وەزارەتى تەندروستیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە:
48 نەشتەرگەرى لەهەولێر
33 نەشتەرگەری لە سلێمانى
27 نەتشتەرگەری لە دهۆک
5 نەشتەرگەرى چاندنى جگەر لە هەڵەبجە ئەنجامدراون.
نەشتەرگەرییەکان بەگوێرەى یاساى بەخشین و چاندنى ئەندامانى جەستەى مرۆڤ ئەنجامدراون.
هەفتانە ڕەزامەندی دەدرێت
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەفتانە ڕەزامەندیى لەسەر چەندین حاڵەتی پێویستیی چاندنی جگەر، لەسەر خەرجى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەدرێت.
ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان لە وەڵامى بڵاوکردنەوەى هەواڵێک بوو لەلایەن وەزارەتى تەندروستیى حکومەتی عێراق کە ڕایانگەیاندبوو، یەکەم حاڵەتى چاندنى جگەر لە عێراق ئەنجامدراوە.



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
