روداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

05.12.2025
جەماوەر نیوز

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگای به‌غدا - كه‌ركوك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سۆرێنتۆ له‌سه‌ر ڕێگای به‌غدا - كه‌ركوك، له‌ نزیك قه‌زای عوزێم له‌ باكوری پارێزگای دیاله‌، ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌ په‌له‌ چونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌، برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌، هاوكات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بارودۆخی ڕوداوه‌كه‌ كردوه‌.
ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه‌، سه‌دان كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە