پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لە گەڕەکێکی شارۆچکەی قەڵادزێدا تەقەی کردبوو

09.12.2025
جەماوەر نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لە گەڕەکێکی شارۆچکەی قەڵادزێدا تەقەی کردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین دەنگی تەقە بیسترا دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی بنکەی ڕاپەڕین و فریاکەوتنی پشدەر گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە بە کەمتر لە یەک کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ڕاشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و پاشماوەی 7 فیشەکیش دۆزراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تۆمەتبار ڕاگیر کراو دەستیش گیرا بەسەر چەکی بەکارهاتوو کە لە جۆری ژێرسە بووە.

بابەتی هاوشێوە