شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

09.12.2025
جەماوەر نیوز
بارانبارین تا ڕۆژی پێنجشەممە، بەردەوامی دەبێت و، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی  ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ئەو دوونزمە پاڵەپەستۆیەی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور کە کاریگەریەکی زۆر بەهێزی هەبوو، لەگەڵ شێیەکی زۆر لەباکوری زەریای ئەتڵەسی هاتنی بۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کودستان زۆر بەتایبەتی بوەتە هۆی باران بارینێکی زۆر.
هاوکات باسی لەوەشکرد: لە چەم و یان ڕووبارەکان لافاو دروست بووە، بەڵام جارێکی تر لەئێستا بەدواوە بۆ کاتەکانی عەسر بۆ شەو واتا بۆ ئەمشەو 9 لەسەر 10ی مانگ قۆناغێکی تری شەپۆلی باران دەست پێدەکاتەوە، ڕێژەی بارانێکی زۆر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کورستان دەبارێت، وەک ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی هەڵەبجەو ناوچەکانی کەرکووک و ناوچەکانی شاری سلێمانی و لەگەڵ ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ ناوچە سنوویەکان و ناوچە شاخاوییەکانی شاری هەولێر، چڕبونەوەی باران لافاو دروست دەبێت لەگەڵ بەشێکی ناوچەکانی شاری دهۆک.
بەپێی پێشبینی ئەو کەشناسە کوردە، کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینە تاڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت، دواتر بۆ ڕۆژانی دوایی کاریگەری تەمەم و هەوری ناوخۆی ئەگەری دروست بوونی بارانی کەم هەیە.
سالار حاجی عەلی وتیشی: جارێکی تر ئەگەر هەیە لە دوای 15ی مانگ بارستە هەوایەکی ساردی جەسەری باکوور دابەزێت، پلەکانی گەرما دەچێتە ژێرسفر، دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی بەفرو باران و ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر هەیە بەفر نزیک سەنتەری دووشاری گەورەی هەرێمی کوردستان ببێتەوە وەک شاری سلێمانی زنجیرە چیاکانی گۆیژەو ئەزمەڕو چیای پیرەمەگرون چیاکانی قەرەداغ، لەگەڵ ئەوەش شاری دهۆک چیاکانی ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکانی شاری هەولێر بەفر دەبارێتت.

بابەتی هاوشێوە