راگەیێندراوێکی بەپەلە لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

09.12.2025
جەماوەر نیوز
دەقی راگەیێندراوەکە:
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەرێز دەکات بەھۆی باران بارینی زۆر وبەلێزمە ئاستەنگێکی زۆر درووست بووە لە شاڕێی سەرەکی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەتایبەت نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و ئۆتومبیلەکانیان داواکارین تا ئاسایبونەوەی دۆخی کەش و ھەوا ئەو شەقام و شارێیە بەکار نەھێنن. مەفرەزەکانی ھاتوچۆ لەو سنوورەدا لە ئەرکدان و وبەپێی تایبەتمەندی،ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن و ھاوکاری شۆفێران دەکەن. 

بابەتی هاوشێوە