لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندی سەیدسادقیان کرد

08.01.2026
جەماوەر نیوز
لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندی سەیدسادقیان کرد
ئەمڕۆ ۸ـی کانوونی دووەمی ۲٠۲٦ لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب، کە لەسەر ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی ۱٦ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ پێکهێنرا، سەردانی مەڵبەندی سەیدسادقیان کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، کەتیایدا هەڤاڵانی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی هەڵەبجە ئامادەبوون، تیشکخرایە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، دواتر باس لە گرنگی پرۆسەی چاکسازی و خۆڕێکخستنەوە کرا بۆ حزب بەئامانجی بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دروست بۆ خزمەتی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلەکەمان.
لەو چوارچێوەیەشدا قەزای سەیدسادق بۆ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گرنگی و ئەهمییەتی تایبەتی هەیە، کە ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدەکانی لە پێشمەرگە، فەرماندە و سەرکردەکانی خەڵکی ئەو ناوچە هەمیشە سەربەرزەن.
لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەیەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی ڕیزەکانی حزب و پێگەکەی لە نێو خەڵک و چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکەکرایەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسی مەلبەندی سەیدسادق کرا، سوپاسی بەرپرسی پێشوو کرا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بە دڵسۆزییەوە، هەروەها ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ هەڤاڵان خواست.

بابەتی هاوشێوە