لە شێخ مەقسوود شەڕ بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرگری دەکات

10.01.2026
جەماوەر نیوز
گروپە چەکدارەکانی سەر بە سووریا هێرشی (کۆمەڵکوژی) دەکەنە سەر دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود، لە بەرامبەردا ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – بەرپەرچی تەواوی هێرشەکانیان داوەتەوە.
ئاژانسی هاوار نیوز، بڵاویکردەوە: بۆ پاراستنی مەدەنییەکان لە کۆمەڵکوژی، ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – حەلەب چەندین چالاکیی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و زیانی گەورەیان بە گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق گەیاندووە.
جەختی لەوەشکردوەتەوە کە بەرخۆدان بەردەوامە و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پاراستنی هاووڵاتییان بەردەوامن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت چەند میدیایەکی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بڵاویان کردەوە کە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کۆنتڕۆڵکراون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ