ڕوونكردنەوە لەسەر نرخی غازی ماڵان دەدرێت

10.01.2026
جەماوەر نیوز
جاسم قاسم، بەڕێوەبەری دەستەی كارگەكان لە كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، بوتڵی غازی شل (غازی چێشتلێنان) بەردەستە و هیچ کەمییەکی تێدا نییە، نرخی فەرمی یەک بوتڵی غاز لە وێستگەکانی غاز پێنج هەزار دینارە، لەکاتێکدا فرۆشیارانی گەڕۆك بە 6 هەزار دینار دەیفرۆشن.
ڕوونیشی کردەوە، “ئەو گلەییانەی لە هاووڵاتییانەوە پێمان دەگات سەبارەت بە کەمی غازی چێشتلێنان، بێ بنەمان. بە هەمان شێوە گلەیی سەبارەت بە پڕنەکردنەوەی بوتڵەكان بێ بنەمان، ئەگەر دۆخێکی لەو شێوەیە سەرهەڵبدات، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی تەکنیکی لەگەڵ خودی بوتڵەكە کە دەبێتە هۆی لێچووتی غاز”.
ڕوونیشی كردۆتەوە، “کۆگاکانی وەرگرتنی غاز لە خاڵی سەرەتاییەوە دەستپێدەکات لە پارێزگاکانی بەسرە، دیقەر، سەماوە، دیوانیە، درێژدەبێتەوە بۆ بەغدا. لە دەرەوەی پایتەخت زیاتر لە 17 ساڵە بۆرییەکە تێکدراوە و لە خزمەتگوزاری دەرچووە”. دەشڵێت: “لە بەغدا پێنج کۆگای گەورە هەیە، لە هەریەکێکیان غاز بۆ بارکردن و دابەزاندن وەردەگیرێت”.
ئاشكراشی كردووە “شوێنی ئەبوغرێب تەنها لە هەلومەرجێکی نائاساییدا بەکاردەهێنرێت، لەکاتێکدا شوێنی دۆرە غاز لە پاڵاوگەی دۆرە وەردەگرێت. وێستگەی غازی دۆرە بە هێڵی بۆری یان گواستنەوەی بارهەڵگرەوە نەبەستراوەتەوە؛ بڕی هەڵگیراو لە وێستگەی دۆرە بێسنوورە و تەنها لە بارودۆخی نائاساییدا بەکاردەهێنرێت”.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت:، “دوو وێستگەی غاز لە دۆرە بەشدارن لە دابینکردنی نزیکەی 15%ی پێداویستییەکانی بەغدا لە ماوەی زیادبوونی خواستدا، بەرهەمی ئاسایی لە نێوان 6500 بۆ 7000 بوتڵە لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا ئەمڕۆ 19 هەزار بوتڵ لە بەغدا بەرهەمهێنراوە”.
دووپاتی کردەوە کە “بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی کۆمپانیاکە 180 هەزار بوتڵە، لەکاتێکدا پێداویستییەکانی بەغدا دەگاتە 130 هەزار بوتڵ، جگە لە 50 هەزار بوتڵ لە شەفتی ئێواراندا، کە بۆ دابینکردنی دامەزراوە حکومییەکان تەرخانکراوە”.

بابەتی هاوشێوە