“ئێمە ئامادە نەبووین خۆمان ڕادەست بکەین”

20.01.2026
جەماوەر نیوز
ڕۆژهەڵات عەفرین، کە لە دیمەشق بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، باسی لە وردەکارییەکان کرد وتی: ئەوان دەیانویست فایت ئەکۆمپلی بسەپێنن، بەڵام ئێمە ڕەتمانکردەوە.
ڕۆژهەڵات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کە بەشداری لە کۆبوونەوەی دوێنێی دیمەشق بوو وتی: شەرع پێیان ڕاگەیاندین دەستبەجێ حەسەکە و کۆبانی چۆڵ بکەن، چەکەکانتان دابنێن و بە تاک پەیوەندی بە سوپاوە بکەن.
وتیشی: ئەوان دەیانویست بۆ ئەوەی ئەمە وەک واقیعێکی دامەزراو بخەینەڕوو، و ڕوون بوو کە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام ئێمە ئەم داواکارییەی تەسلیمبوونمان قبوڵ نەکرد.

بابەتی هاوشێوە