دادگای فیدراڵیی تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری یەكلاكردەوە

21.01.2026
جەماوەر نیوز

دادگای باڵای فیدراڵیی، ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقی یەكلاكردەوە و دورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردوە و  بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی چوار كاندید، كە مەلا بەختیار یەكێك لە دیارترین ئەو كاندیدانەیە كە بە فەرمی دورخراوەتەوە.

دادگای فیدراڵیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دو دانیشتنی تایبەت بە بەرواری 19 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوە، بڕیاری کۆتایی لەسەر 28 تانە دا کە لەلایەن ئەو کاندیدانەوە پێشکەشکرابون کە ناویان لە لیستی پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆککۆماردا نەبو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆی 28 تانە، بڕیاری دورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردوە. هاوکات بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دورخستنەوەی چوار کاندیدی دیکە و بە شایستەی زانیون بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
ڕاگەیەندراوی پەیوەندیدار؛
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی دادگاری فیدڕاڵی، ئەو كاندیدانەی كە گەڕاونەتەوە بە كێبڕكێكە بریتین لە خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافیع عەبدوڵا، سالم حەواس.

لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردو، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرایەوە و تا ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە، نزیکەی 81 کەس سیڤی خۆیان پێشکەش کردبو. كە مەلا بەختیار یەكێك بو لەكەسانەی خۆی كاندیدكرد بو، لەكاتێكدایە یەكێتی بە فەرمی نزار ئامێدی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكرد، لەلایەكی دیكەشەوە پارتیش هەر یەكە لە فوئاد حسێن و نەوزاد هادی كاندید كردوە.
زانیاری زیاتر؛
بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، لیستی کۆتایی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان بەم شێوەیەیە:
1. شوان حەوێز فەریق نامیق
2. ئەحمەد عەبدوڵا توفیق ئەحمەد
3. حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
4. نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵا
5. ئاسۆ فەرەیدون عەلی
6. سامان عەلی ئیسماعیل شالی
7. سەباح ساڵح سەعید
8. عەبدوڵا محەممەد عەلی زاهیر
9. عەبدولەتیف محەممەد جەمال ڕەشید شێخ محەممەد
10. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حلێوی
11. نزار محەممەد سەعید محەممەد کەنجی
12. سەردار عەبدوڵا مەحمود تایمز
13. فوئاد محەممەد حوسێن بەگ
14. موسەننا ئەمین نادر
15. نەوزاد هادی مەولود
16. خالید سدیق عەزیز محەممەد
17. ئازاد مەجید حەسەن
18. رافیع عەبدوڵڵا حەمید موسا
19. سالم حەواس عەلی


دوایین هەواڵ
کوردستانی
21-01-2026
دادگای فیدراڵیی تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری یەكلاكردەوە
کوردستانی
21-01-2026
پێشمەرگە دێرینەكان: دەروازەكان بكەنەوە دەچینە ڕۆژاڤا
کوردستانی
21-01-2026
مەسعود بارزانی گەیشتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا کۆدەبێتەوە
کوردستانی
21-01-2026
كەشناسی هەرێم: بەفربارین دەسپێدەكاتەوە





بابەتی هاوشێوە