بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

21.01.2026
جەماوەر نیوز
لە ڕۆژی هەینییەوە جارێکی تر بەفربارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، سەرەتا لە ناوچەکانی باکوورو باشووری رۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەکات، پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا، دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت. دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 7 پلەی سیلیزی
پیرمام 3 پلەی سیلیزی
سۆران 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6- پلەی سیلیزی
سلێمانی 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 4 پلەی سیلیزی
دهۆک 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 4 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 7 پلەی سیلیزی
ئەوەشی وتووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی، لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆلێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 10 پلەی سیلیزی



بابەتی هاوشێوە