ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی کشانەوەی نوری مالیکی کۆدەبێتەوە

31.01.2026
جەماوەر نیوز
 بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن و تێیدا پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سەعات 7:00ـی ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و تاوتوێی پرسی کشانەوە یان نەکشانەوەی نوری منالیکی بکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق. 

 کۆبوونەوەکە دوای دیداری دوێنێی نوری مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دێت و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی رەسمی لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

بابەتی هاوشێوە