شاندێکی شیعە سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات

01.02.2026
جەماوەر نیوز
شاندێکی چوارچیوەی هەماهەنگی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار، سەردانی هەولیر و سلێمانی دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی.
میدیای عێراقی بڵاویکردەوە کە سبەینێ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیامنی فەتح و موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پێشوی پەرلەمان سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.
بڕیارە دواتر شاندەکە سەردانی سلێمانیش بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئامانجی سەرەکی سەردانی شاندەکە، یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمارە کە تا ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەری ناکۆکن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبێتەوە.
هەفتەی ڕابردووش پەرلەمان لەسەر داوای پارتی و یەکێتی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دواخست.

بابەتی هاوشێوە