مامۆستایانی وانەبێژی لادراو: هیچ ئايین و ویژدانێک قبوڵی ناکات

20.02.2026
جەماوەر نیوز
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو بێدەنگی لەئاست وەزارەتی پەروەردە دەشكێنن و داوای دانانەوە لە ناوەندەكانی خوێندن دەكەن و دەڵێن: ئەوەی پەروەردە پێی كردین هیچ ئایین و ویژدانێك قبوڵی ناكات.
زانا زرار، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو ڕایگەیاند، لەهەرێم ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بەئێمەی کرد هیچ ئاینێک و هیچ ویژدانێک قبوڵی ناکات.
دەشڵێت: لەساڵانی زوو بۆ کەسانی بەواستەی حزبی لایانداین دواتر بۆ بەدەستهێنانی دەنگ مانگی 9ی ساڵی 2024 فۆڕمیان بۆ ناردین تاوەکو ئێستاش هیچ شتێک لەئارادا نیە تەنیا ئەوە نەبێت زیاتر لە 600 کەس داندراون بەناوی وانەبێژانی لادراو و ئەوانیش کەسانی دەستڕۆشتوو بوون کەمتر لە 200 کەس لادراو ئەوانیش پسپۆری زانستین.
ئاماژەی بەوەشداوە، “بەڕێز وەزیری پەروەردە پێی وتین، كە ئەوانە کەسوکاری ئێمەن گەنجی نیشتیمانن..وەزیری پەروەردە لەساڵی 2014ەوە چاوەرێی دامەزراندنین بێ مووچە وا ساڵی 2026 بەکۆتایی دێت چی لەم گەنجانە دەکەن تاکەی چاوەڕێ بکەن؟”.
نوێنەری گشتی وانەبێژانی لادراو لە وەزیری پەروەردە دەپرسێت، “ژمارەیان هێندە زۆرە نەتوانن؟”.

بابەتی هاوشێوە