بەرگریی شارستانیی سۆران: مین بە کوڕ و باوکێکدا تەقییەوە

20.02.2026
جەماوەر نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران،  رایگەیاند، مین بە کوڕ و باوکێکدا تەقییەوە و چارەنووسی باوکەکە نادیارە.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە نزیک کانی گۆڵینان لە سنووری باڵەکایەتی مین بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە.
وتیشی، ئەو باوک و کوڕە بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە روویان لە ناوچەکە کردووە، کوڕەکە بریندارە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر باوکەکە نییە کە ئایا تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە یان گـ.ـیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکە مینڕێژکراوە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەین، زیاتر لە سێ تیم کە لە 15 کارمەند و چەند ئەفسەرێکی ئێمە پێکهاتوون بەدوای قــ.ـوربانییەکەدا دەگەڕێن

بابەتی هاوشێوە