شەپۆلێکی بەفر و سەرمای توند ڕوودەکاتە هەرێم

20.02.2026
جەماوەر نیوز
شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرماوسۆڵەیەکی تری توند ڕوودەکاتە هەرێم.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشانسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەڕەرای ئەوەی کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلی تاڕادەیەک گەرما و کەشی بەهاری بەردەوام بێت تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە و خێرایی باش بەزۆری لەسەرخۆ ،
بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 24 ی ئه م مانگەوە و بەولاوە تاکۆتایی ئەم مانگەوە جارێکی تر شەپۆلێکی باران بارین له م مەودایه تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، تاكو نزیک کۆتایی هەفتەی تر و بەولاوە سەرمایەکی توند و ڕاستەقینەیی زستانیش دەگەرێتەوە ناوچەکان پلەکانی گەرما بەڕێژەی 15 تاوەکو 18 پلەی سیلیزی دادەبەزنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستە و بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور تێکەڵ بەشەپۆل دەبێت تایبەت لەدوای ناوەڕاستی شەپۆلەکە و بەولاوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، گەر بارسته هەوایەکە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا بێتە سەر ناوچەکانمان باران زیاتر دەبێت لەبەفر بەڵام گەر بەسەر دەریای ڕەش و تورکیادا داخڵ بێت و بێته ناوچەکان لەگەڵ شەپۆل ئەوا هاوشێوەی شەپۆلەكانی پێشتر بەفری بەرفراوان دەبێ و دەگاتەوە سەنتەری شارەكان.

بابەتی هاوشێوە