لە هۆڵەندا 17 کۆچبەر لەنێو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران کە زۆربەیان کوردن

22.02.2026
جەماوەر نیوز
کچێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی بە نایاسایی چووەتە هۆڵەندا ماوەی سێ رۆژ بوو دیار نەبوو، چالاکڤانێکی بواری کۆچبەران دەڵێت: ئەو کچە لەگەڵ 16 کۆچبەری دیکە لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستگیرکراون.

رەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەری لە ئەورووپا بە رووداوی گوت: "ئەو ژنە کوردەی لە هۆڵەندا دیار نەمابوو، لەماوەی کەمتر لە رۆژێک لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ونبوونی دۆزرایەوە و دەرکەوت لەلایەن پۆلیسە دەستگیرکراوە.

بەگوتەی رەنج پشدەری، دوێنێ لە میدیاکانی هۆڵەندا لەگەڵ 16 پەنابەری دیکە لەنێو بەفرگرێکدا گیرابوو کاتێک ویستوویانە لە هۆڵەنداوە بەڕی بکەون بەرەو بەریتانیا، بەڵام پۆلیس چاودێری کردوون و دواتر دەستگیری کردوون.

ئەو چالاکڤانانەی بواری کۆچبەران ئاشکرای کرد، لەو 16 کەسە نزیکەی 10 کەسیان کوردبوون، کە چوار کەسی خەڵكی سلێمانی، یەکێکیان خەڵکی هەولێر و پێنجەکەی دیکەش کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

رەنج پشدەری لەبارەی چارەنووسی ئەو ژنە گوتی: "ژنەکە مافی مانەوەی وڵاتی ئیتاڵیای هەیە و ئێستا ئەو ژنە لە هۆڵەندایە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە لەگەڵ 16 کۆچبەر و دوو شۆفێری بارهەڵگرەکە گیراون."

بە گوتەی رەنج پشدەری، قاچاخچییەکان بۆ هەر یەکێک لەو کۆچبەرانە بڕی 10 هەزار و 500 پاوەندی بەریتانییان وەرگرتووە.

بابەتی هاوشێوە