توێژینەوەیەک: خواردنی نانی سپی لە پارشێواندا زیانبەخشە

24.02.2026
جەماوەر نیوز
لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوەکراوە، خواردنی نانی سپی لە پارشێواندا، یەکێکە لە زیانبەخشترین خۆراکەکان بۆ پارشێوان.
لەو توێژینەوەیەدا ئەوە خراوەتەڕوو، خواردنی نانی سپی لە پارشێواندا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن، دوای چەند کاتژمێرێکیش، وزەی لەش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە ئارەزووی بۆ خواردن بەرزببێتەوە،
باس لەوەشکراوە، ئەو جۆرە خۆراکانە، ئەو ماددە خۆراکییە گرنگانەیان تێدا نییە کە جەستە پێویستی پێیانە.

بابەتی هاوشێوە