تەیف سامی: مووچەی مانگی شوبات کێشەی نییە

24.02.2026
جەماوەر نیوز
وەزیری دارایی عێراق لێدوانی نوێی دا لەبارەی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نییە و چاوەڕێین حکومەتی هەرێمی کوردستان، داواکارییەکانی تایبەت بە مووچە بنێرێت کە گرنگترینیان لیستی مووچە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتییە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەولێر 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێرێت، ئەوا لە کۆتایی هەفتەدا مووچە خەرجدەکرێت و پێش کۆتاییهاتنی رەمەزان، دابەشدەکرێت.

بابەتی هاوشێوە