وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی چاودێری ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە

24.02.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند، کامێراکانی چاودێری ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێنج ساڵی رابردوودا بە گرتنەبەری کۆمەڵێک رێکار ئاماری قوربانییانی رووداوەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی زیاتر لە 50% دابەزیوە.
لەبارەی رێکارەکانەوە وەزارەتەکە دەڵێت، گۆڕینی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری یەکێکە لە هۆکارەکان کە بەو هۆیەوە ژمارەیەک شۆفێری شارەزاتر و کارامەترمان هێنایە سەر شەقامەکان.
دەشڵێت، رێکارێکی دیکە توندوتۆڵکردنی میکانیزمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە کە شیاون و پێوەرەکانی سەلامەتییان تێدایە.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، یەکێکی دیکە لە رێکارەکان، کاراکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی خێراییە لە ناوشار و رێگەکانی دەرەوەی شار بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ

بابەتی هاوشێوە