جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: دەستبەرداری ناوچە کوردنشینەکان نابین

24.02.2026
جەماوەر نیوز
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی PBSـی ئەمریکی رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ناوچە کوردنشینەکان نابین لە رۆژئاڤا، هەتا کۆتایی شـ.ـەڕدەکەین لەپێناوی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کورد لە رۆژئاڤای کوردستان دەیەوێت مافی خۆبەڕێوەبەری هەبێت و پارێزگاری لە ناسنامە و مافی مەدەنی و پەروەردەیی خۆی بکات.”
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی رۆژئاڤای کوردستان و بونیاتنانەوەی وڵات وتی، “حەزدەکەم شارە کوردییەکان پێشبکەون و لە ئاوەدانکردنەوەدا رۆڵی باڵایان هەبێت.”

بابەتی هاوشێوە