پسپۆڕێکی خۆراک: ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە ترشیات نەخۆن

24.02.2026
جەماوەر نیوز
د. رێبین رەجەب، پسپۆڕی بواری خۆراک رایگەیاند، باشترین خۆراک بۆ رۆژووشکاندن دەنکێک یان 2 دەنک خورمایە لەگەڵ دوو پەرداخ ئاو، رۆژووشکاندن بە شەربەت و ئەو شیرینیایەی شەکرە بەرزدەکەنەوە تەندروست نییە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون.”
ئەو پزیشکە پسپۆڕە چەند رێنماییەکی خۆراکیی بۆ رۆژووەوانان لە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و پێشنیاری خواردنی چەند خۆراکێکی کرد لە پاش رۆژووشکاندن کە ئەوانیش بیرتین لە، برنج بە رێژەیەکی کەم، ماسی، مریشک، گۆشتی سوور، زەڵاتە و سووپ.
هاوکات راشیگەیاند، ئەو کەسانەی برینی گەدە یاخود دڵەکزەیان هەیە، باشترە کە دووربکەونەوە لە خواردنی ترشیات لە ژەمی ئێواراندا.
سەبارەت بە ژەمی پارشێو، ئەو پزیشکە پێشنیاردەکات خواردنە تیژ و توونەکان و خواردنەوە کافاینییەکان نەخورێن، ئەو کەسانەشی کە یاریی لەشجوانی دەکەن پێویستە بڕێکی باش لە لە ماددە پڕۆتینییەکان لە ژەمەکەیاندا هەبێت، ئەوانەشی وەرزش ناکەن زیاتر گرنگی بە خواردنی ماست، سەوزە و میوە بدەن.

بابەتی هاوشێوە