مایك پێنس: حوكمڕانیی لە سووریا بەبێ كورد شكست دەهێنێت

24.02.2026
جەماوەر نیوز
جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كورد لە جەنگی دژی تیرۆردا قوربانیی زۆریداوە و نابێت واشنتۆن پێگەی كورد لەبەرچاو نەگرێت.
مایك پێنس، جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بڵاوكراوەی (ناشناڵ ریڤیو) رایگەیاندوەە: سەركەوتنی حكومەتی سووریا بەندە بە پاراستنی پێگەی كورد و مەسیحی لە سووریا، بۆیە پێویستە ئەمریكا ئاستی قوربانیدانی كورد لە جەنگ  دژی داعش لەبەرچاو بگرێت.
پێنس ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پێگەی كورد لە سووریا بە دەستوور و بە بەشداریی راستەقینە لە حوكمڕانیی وڵاتەكەدا بپارێزرێت، ئەگەرنا ئاشتیی لە سووریا شكست دەهێنێت.
جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەكردوەتەوە، ئەمریكا نابێت لە پێناو گۆڕانكاریی لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا، پشت لە كورد بكات و رۆڵیان وەك هاوپەیمانێك لە دژی تیرۆریستانی داعش لەبەرچاو نەگرێت.

بابەتی هاوشێوە