كوڕەكەی شا بە شۆرتێكەوە لە مەسبەحەكانی ئەمریكاوە هەڕەشەكە لە كورد دەكات

28.02.2026
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت كوڕەكەی شا بە شۆرتێكەوە لە مەسبەحەكانی ئەمریكاوە هەڕەشەكە لە كورد دەكات خێرمان زۆر لە باوكی بینی نۆرەی كوڕی شایە
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند 
كوڕەكەی شا هێشتا نەگەیشتووە، هێشتا شۆرتی لە پێدایەو لە مەسبەحەكانی ئەمریكاوە هەڕەشە لە كورد دەكات  وتیشی خێرمان زۆر لە باوكی بینی نۆرەی كوڕی شایە، باوكی رێككەوتنی 75ی كرد
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت  هەتا كوڕی شا ماوە دەبێت لە ئەمریكا بمرێت، ناتوانێت پێبخاتە خاكی ئێرانەوە
دەشڵێت  ئەگەر ئەمریكا پشتیوانی كوڕی شا بكات دەبێت ئێمە سەنگەرێك دژی ئەمریكا و كوڕی شا بگرین چونكە كورد هێندەی خێرانی لە باوكی نەبینیوە تا لە كوڕی شا ببینێت.
ئەم قسانەی محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە کاتێکدایە کە ڕەزا پەهلەوی، کوڕی دوایین شای ئێران، لە کاردانەوەیەکدا دژی هاوپەیمانیی نوێی حیزبە کوردییەکان هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپای کرد

بابەتی هاوشێوە