وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

28.02.2026
جەماوەر نیوز
بەهۆی دۆخی پڕ لە گرژیی ناوچەکە، بڕی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار مێگاوات کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا روویداوە و لەبەر پاراستنی گیانیی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر، كۆمپانیای دانەغاز، هەناردەکردنی غازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەو هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا، بە بڕی دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵدەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەمبكاتەوە

بابەتی هاوشێوە