وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات؛ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بێ وه‌ڵام نابێت

02.03.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كێك له‌ باره‌گاكانیان له‌سنوری دێگه‌ڵه‌ و داواش لە محه‌مه‌د شیاع سودانی فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی دابنێت  و ده‌شڵێت، "بەردەوامیدان بەم  کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت".

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی (ئازار/3)ی 2026 بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەوروبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە".

راشیگه‌یاندوه‌، "ئەم پەلامارە  تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی ئێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکات،  بەردەوامیدان بەم  کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت".

پێشتر خه‌ندان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و درۆنێك بەر بارەگای فیرقەی 11ی فەرماندەیی دەڤەری (1)ی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە ناحیەی دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوت، هێرشەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتۆتەوە و تەنیا زیان بەر بارەگاکە کەوتوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ