وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاکان: ترس و تۆقاندن لەناو خەڵک بڵاومەکەنەوە

02.03.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت، دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا.
بەپێی ڕاگەیەندروی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، کە خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان”.
ئەوەشی وتووە: داواکارین کە دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا و نەبێتە هۆی شڵەژانی باری ئابووری و لەکاتی گواستنەوە و ڕووماڵی ڕووداوەکان زانیارییەک نەگوازنەوە کە نەیارانی هەرێمی کوردستان سوودی لێببینن و پابەندی ئەو ئیتیک و ڕێکارانە بن کە بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ و ڕووداوەکان دەرکراوە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ