نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی شوبات

02.03.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوبات تەواوکران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تەواوکران و ئەوەی ماوەتەوە ناردنی 120 ملیار دینارەکەیە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی تاوەکو پێنجشەممە، 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد بنێرین، ئەگەر نا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ