وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە رەوانەی بەغداد دەکرێت

03.03.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سبەی چوارشەممە رێکەوتی 4ـی ئازاری 2026، بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ