نرخی کارەبای مۆلیدەی گەڕەک و سیتییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

04.03.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی شوبات نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 44 دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بە مۆلیدەی سیتییەکانیش، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی شوبات بریتییە لە 267 دینار، هاوكات بۆ ئەو سیتییانەی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 251 دینارە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ