هەرێم هێزی پێشمەرگە ڕەوانە سنوورەکانى ئێران دەکات

04.03.2026
جەماوەر نیوز
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەنجامدا و دەڵێت: هەرێمی کوردستان هێزی زیاتری پێشمەرگەی ڕەوانەی پشتێنەی سنوریی کردووە بۆ بەهێزکردنی سنوورەكان لەگەڵ ئێران.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، باقری، جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران داوای لە عێراق كردووە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی هەر گروپێکی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو سنوری نێوان هەردوو وڵات، پاڵپشت بە رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران.
ڕاشیگەیاندووە، عێراق بەردەوامە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و راگرتنی پەرەسەندنەکان و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەعرەجی “پابەندبوونی تەواوی عێراقیشی بە رێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و رێگرتن لە دزەکردنی هەر گروپێک یان بەزاندنی سنوری ئێران یان ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە خاکی عێراقەوە دووپاتكردووەتەوە”.
ئاشكراشی كردووە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێزی زیاتری پێشمەرگەی ڕەوانەی پشتێنەی سنوری کردووە بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵكردنی کەرتی سنوری لەبەری هەولێرەوە.
ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە دێت، کە رۆژ بەرۆژ ئێران لاوازتر دەبێت لە ئاستی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و مەترسی ئەوەی هەیە کە لە زەمینیەوە هێزەکانی ئۆپزسیۆنی کوردی هێرشبکەنە سەر شارە کوردیەکان و کۆنترۆڵی بکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە کرا.
بافڵ تاڵەبانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ کێشەکان و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ کردەوە، هەموو هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدایە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی بافڵ تاڵەبانی كردووە “لە بەرانبەر رۆڵ و کاریگەری لە پاراستنی سەقامگیریی عیراق و هەرێمی کوردستان و بە رێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە رووانی و رایگەیاند، کە لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ