وڵاتێکی ئەوروپی جەنگ بەرامبەر ئێران کارەساتبارە و هەڵایە

06.03.2026
جەماوەر نیوز
ئیسپانیا وەک یەکەم وڵاتی ئەوروپی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئێرشکردنە سەر ئێران ڕاگەیاند
پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران کارێکی نایاساییە و هەڵەیەکی گەورەی ستراتیژییە

هەروەها هۆشداریی توند لە ئەنجامدانی جەنگ لە دژی ئێران دەدات و دەڵیت هەر هێرش و کارێکی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە کارەساتبار دەبێت
سەرۆک وەزیرانەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجامدانی جەنگێکی لەو شێوەیە تێچوویەکی زۆری دەبێت و هەمووان باجەکەی دەدەن

جەختی لەوەش کردەوە کە بژاردەی سەربازی چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو ناوچەکە و جیهان بەرەو ناسەقامگیری دەبات
هەربۆیە پێویستە پەنا بۆ دیپلۆماسی و ڕێگە یاساییەکان ببرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ