وەزارەتی دارایی: سبەینێ پارەی مووچە دەگات و خشتەی دابەشکردنەکەی ڕادەگەیەندرێت

07.03.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند: چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ یەکشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە بڕی 274 ملیارو 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتی بوو لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ