سبەینێ مووچە دابەشدەکرێت

07.03.2026
جەماوەر نیوز
بڕیارە سبەینێ مووچەی مانگی دووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند، بە گەیشتنی پارەی تەواوەتی بۆ مووچەی مانگی دوو لە بەغدادەوە، سبەینی لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سێ رۆژ پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 120 ملیاری داهاتی نانەوتیمان بۆ مانگی دوو ڕەوانەی بەغداد کرد.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ