ڕوونكردنەوە لەسەر غازی ماڵان و نرخەكەی درا

08.03.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك گرفتی كەمی غاز نییە و دەشڵێت: نرخەكەی وەك پێشترە و بە 8500 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە غازی شل بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک گرفتی کەمی غازی شل نیە و بڕی پێویستی غازی خەزنکراومان هەیە و ڕۆژانەش هاوشێوەی پێشوو غازی شل هاوردە دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، نرخی غازی شل هاوشێوەی پێشووە و یەک بوتڵ بە (٨٥٠٠) دینارە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر بریکارێک لەو نرخە زیاتر بیفرۆشێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن ئاگاداری لیژنەکانمان بکەنەوە لە ڕێی ئەم ژمارانەی لای خوارەوە:
07701533993
07722257307

بابەتی هاوشێوە