پاپای ڤاتیکان داوای کۆتاییهێنان بە جەنگی سەر ئێران و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ دەکات

08.03.2026
جەماوەر نیوز

لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان، ئەمڕۆ یەکشەممە داوای کۆتاییهێنان بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی کرد، و هۆشداریدا لەوەی کە ململانێکە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە و "کەشێکی ڕق و کینە و ترس" دەچێنێت.

لیۆی چواردەیەم، بۆ دوەم یەکشەممە لەسەریەک، "نیگەرانی قوڵین خۆی لە جەنگەکە دەربڕی و چۆن دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لوبنان، بەپێی ئاژانسی "ئەسۆوشێتد پرێس".
پاپا ئەمریکییەکە لە کاتی نوێژی نەریتی خۆیدا لە نیوەڕۆدا، نزاکانی بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکان و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ بۆ "بیستنی دەنگی گەل" ئەنجامدا.
هەرچەندە ڤاتیکان نەریتی بێلایەنی دیپلۆماسی دەپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەتیکردەوە پاساوەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئێران قبوڵ بکات.

لەگەڵ چونە ناو نۆیەمین ڕۆژی جەنگ، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئەمریكا و ئیسرائیل چوار کۆگای نەوتیان لە تاران و دەوروبەری بۆردومان کردوە.
لە کاتێکدا سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی ڕاگەیاندوە کە لێدانی شوێنەکانی کۆگاکردنی نەوت لە ئێران بەشێکە لە قۆناغی داهاتوی جەنگەکە.

ئەوە لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵمەتە ئاسمانییەکەی دژی تاران ڕەنگە ببێتە هۆی کوشتنی هەمو سەرکردە ئەگەرییەکانی ئێران و لەناوبردنی سوپای ئێران.
بەڵام سوپای پاسداران جەختی کردەوە کە دەتوانێت لانیکەم "شەش مانگ لە جەنگێکی سەخت" دژی واشنتن و تەلئەبیب بەردەوام بێت.

بابەتی هاوشێوە