کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە

17.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە و ئەنجامەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.
حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە، ئەنجامەکان سەلماندوویانە کە پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی 100% ى دەنگەکان هاوتا بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی دەنگدان ئاشکرادەکەین، دواتر لەرێگەی پێگەی سەرەکیمانەوە دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکان دەکەینەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لایەن و کاندیدەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان بدەن.

بابەتی هاوشێوە