ڕووسیا ده‌كشێته‌وه‌

03.04.2022
جەماوەر نیوز
ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، کیێڤ-ی پایتەختی وڵاتەکەی بە تەواوی لە دەستی هێزەکانی رووسیا دەرهێناوە و کۆنترۆڵی کردووەتەوە.
گانا مالیار، جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند، هێزەکانیان "تەواوی هەرێمی کیێڤیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە"، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی رووسیا لە چەند شارۆچکەیەکی گرنگی نزیک کیێڤ پاشەکشێیان کرد.
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئیرپن، بوچا، گۆستۆمێل و تەواوی هەرێمی کیێڤ لەدەستی داگیرکار ئازاد کراوە".
ئەو شارۆچکانەی گانا مالیار باسیان دەکات، بەهۆی جەنگەوە وێرانکاریی گەورە تێیاندا روویداوە. هەرسێ شارۆچکەکە دەکەونە باکووری رۆژئاوای شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا.